١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢٣:٤٩
Source: Mehrnews
گواستنەوەی داعشییەکانی تورکیا بۆ ناو عێراق

نزیک بە دوو هەزار زیندانی داعشی هاووڵاتی تورکیا لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە.

 مێدیاکانی تورکیا وردەکاری نوێیان سەبارەت بە گواستنەوەی زیندانیانی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە نزیک بە دوو هەزار کەسی چەکداری دەستگیر کراو کە هاووڵاتی تورکیان، لە زیندانەکانی هەسەدەوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە.
ڕەوتی گواستنەوەی ئەو زیندانیانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سێ لایەنەی ئەمنیەتی و دادوەری لە نێوان بەغدا، واشنتۆن و ئەنقەرە ئەنجام دەبێت.
بەغدا بەردەوام داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە کە هاووڵاتیەکانی خۆیان کە ئەندامی داعشن، وەربگرنەوە و بەرپرسیارێتی ئەوان لە ئەستۆ بگرن هەتا گوشارە ئەمنی و مافەکان لەسەر عێراق کەم ببێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha